|
له یادی چرای زانست
و ئارامگری( مامۆستا ئه‌حمه‌د کاکه مه‌حمود)
زۆرجار باوکم باسی له‌وه ده‌کرد که چۆن و به چ زه‌حمه‌تێک مامۆستا رێی
خوێندنی گرتوه‌ته‌به‌رو ، چه‌ند نه‌بونی وبێ نازی کێشاوه . ده‌بێ که‌سێک
جگه له‌وه‌ی خودا خۆی ده‌ستی بگرێ وهیدایه‌تی بدات ، چۆن بتوانێ به بێ
هاندانی ده‌وروبه‌رو هاوکاری ماددی و مه‌عنه‌وی ، ملی رێی خوێندنێکی تولانی
بگرێته‌به‌رو نه‌پسێ وبه‌رده‌وام بێ.
باسی ده‌کرد ئه‌و چه‌نده به ئارام بوه له‌به‌رامبه‌ر پرسیاره
فزولیه‌کانی ئێمه‌و هه‌مو ئه‌و پرسیاره شه‌رعیانه‌ی به‌ره‌و روی
بونه‌ته‌وه‌و چه‌ند به روخۆشی وبه جورئه‌ته‌وه وه‌ڵامی داونه‌ته‌وه.
ئه‌و راستگۆیانه رێنمونی خه‌ڵکی ده‌کرد ودڵسۆز بو بۆیان، وته‌کانی ،
نوسینه‌کانی هه‌ڵقوڵاوی ناخی پڕ له دڵسۆزی ئه‌و بون ، هه‌ربۆیه به
خێرایی ده‌گه‌شتنه قوڵایی دڵه‌کان وکاریگه‌ریان له‌سه‌ر هه‌لسوکه‌وت به
جێ ده‌هێڵا .
مامۆستا له خۆشی وناخۆشیه‌کانی خزم و دۆست ودراوسێ و دانیشتوانی کوردستان
دا به‌شداری ده‌کرد، سه‌ردانی گه‌وره‌و بچوکمانی ده‌کرد. ئه‌و هه‌میشه
هانده‌ری هه‌ر که‌سێک ده‌بو بخوێنێ وپله‌و پایه‌ی زانستی هه‌بێ، هانی
ده‌داو گرنگی پێ ده‌داو رێزی زیاتری ده‌گرت.
مامۆستا زۆر دژی زوڵم وزۆری به‌عس بو، زۆر خه‌فه‌تی ده‌خوارد که ده‌یبینی
کۆمه‌ڵی مه‌لا ده‌ترسن و له وتاری هه‌ینیدا دوعا بۆ سه‌ددام ده‌که‌ن.
به داخه‌وه له کاتی بێ نازی وناخۆشی ئه‌ودا ئێمه زۆر که‌مته‌رخه‌م بوین
، قه‌دری شیاوی ئه‌ومان نه‌زانی تا له‌ده‌ستمان چو. به‌ڵام با قه‌دری
نوسینه‌کانی بزانین ، دوعای خێری بۆ بکه‌ین ، وته‌کانی به زیندویی
بهێڵینه‌وه.
به دڵنیایه‌وه مامۆستا پایه‌ی به‌رزه‌و تا رۆژی دوایی مێژوی کورد شانازی
پێوه ده‌کات .
مردنی ئه‌و کۆتا وانه‌ی ئه‌و بو بۆ ئه‌وکه‌سانه‌ی ده‌یانه‌وێ به موسڵمانی
بژین و بمرن، ده‌یانه‌وێ دڵسۆزی ئاین و نیشتمان بن .
محه‌مه‌د سه‌عید/ به‌ریتانیا
25/01/2008
|