|
چه‌ند
لایه‌نێك له ژیانی مامۆستا مه‌لا ئه‌حمه‌د كاكه مه‌حموود
مامۆستا ئه‌و پیاوه هه‌ڵكه‌وتووه بوو كه هه‌موو ته‌مه‌نی ته‌رخان
كردبوو بۆ خوێندن و زانست و مه‌عریفه و خزمه‌تكردن به زانست و ئایین و
نه‌ته‌وه‌و نیشتمان. وه ئه‌و یه‌كێك بوو له بانگخوازان و زانایانی كورد
و نه‌ته‌وه‌ی ئیسلام، پێش ئه‌وه‌ی زانا‌و سه‌ركرده‌و دامه‌زرێنه‌رێكی
بزوتنه‌وه‌ی ئیسلامی بێت. هه‌ڵبه‌ت مامۆستا هه‌ر وه‌كو زانا‌و بانگخواز
بوو، موجاهیدو رابه‌رو نوسه‌رو رۆشنبیر‌و ڕاڤه‌كارو وتاربێژێكی به توانا‌و
بوێر‌و سه‌ركه‌وتوو وهۆشیار بوو، هه‌روه‌ها ده‌نگێكی دلێرو
كه‌سایه‌تییه‌كی ئیسلامی ناسراویش بوو له سه‌ر ئاستی كوردستان و
عێراقدا. مامۆستا له ته‌مه‌نی كورت و ژیانی پڕ خێر‌و به فه‌ڕو
موباره‌كی خۆیدا توانی خزمه‌تێكی گه‌وره‌و به‌رچاو پێشكه‌ش به ئیسلام و
موسڵمانان و نه‌ته‌وه و نیشتمان بكات. وه كتێب و نوسین و وتار‌و وانه‌و
رێنماییه‌كانی گه‌واهی و شاهێدی ئه‌وه‌ن. وه ئه‌وه‌ش له نزیكه‌وه
مامۆستای ناسیبێت یان كتێب و نووسینه‌كانی خوێندبێته‌وه، یان ئاماده‌ی
وانه‌و ده‌رس و وه‌عزو وتاره‌كانی بووبێت گه‌واهی و شاهێدی ئه‌وه‌ی بۆ
ده‌دات. بێگومان له گه‌ڵ ئه‌وه‌شدا نموونه‌ی مه‌لاو زانای موصلح و
خاوه‌ن دین و زانست و مه‌عریفه و ره‌وشت و ژیری و ئه‌زموون و ئاكارو
ئه‌خلاق و ته‌قوا و پارێزكاری بوو. وه هه‌روه‌ها قودوه و پێشڕه‌ویش بوو
له ئایین و ئه‌خلاق و نه‌فس به‌رزی و خۆراگری و ئیستقامه‌تدا. خۆزگه
ئێمه‌یش، ئێمه‌ی بێچاره هه‌ر وه‌كو له زانسته‌كه‌ی مامۆستا
به‌هره‌مه‌ند بووین، ئاوها له ڕه‌وشت و سیفه‌ته‌كانی دیكه‌شی
به‌هره‌مه‌ند ده‌بووین، یان له روومان ده‌هات خۆمان به قوتابی ئه‌و
بزانین. مامۆستا خوا لێی خۆشبێت له گه‌ڵ هه‌موو ئه‌و سیفه‌تانه‌یدا،
خاوه‌نی ڕاوبۆچوونی تایبه‌تی خۆی بوو له زۆرێك له مه‌سه‌له
سیاسییه‌كاندا. وه زۆر حه‌زی به برایه‌تی و یه‌كریزی موسڵمانان و
كیانێك بۆ نه‌ته‌وه‌ی كورد ده‌كرد له جوغزی كیان و نه‌ته‌وه‌ی
گه‌وره‌ی ئیسلامدا. وه هه‌روه‌ها خاوه‌نی ڕاوبۆچوونی خۆیشی بوو له
مه‌سه‌له خیلافی و شه‌رعییه‌كانیشدا، وه له هه‌ندێك له مه‌سه‌له‌كاندا
ئیجتهادی ده‌كردو له هه‌ندێكیشیاندا ته‌رجیحی ده‌دا، وه له هه‌ندێك
مه‌سه‌له‌شدا بێده‌نگ ده‌بوو، به‌لاَم به رواڵه‌ت و سیمایه‌وه ئه‌وه‌ت
ده‌خوێنده‌وه كه ڕاوبۆچوونی خۆی هه‌بێ له‌وانیشدا. ئه‌مه كورته‌یه‌ك
بوو له هه‌ندێ له لایه‌نه‌كانی ژیانی مامۆستا مه‌لا ئه‌حمه‌د كاكه
مه‌حموود. به هه‌ر حاڵ مامۆستا له ته‌مه‌نی (56) ساڵیدا به
توێشوویه‌كی پڕ له دوای هه‌وڵ و جیهادو تێكۆشانێكی بێ‌وچان كۆچی دوایی
كرد‌و خه‌م و په‌ژاره‌یه‌كی زۆریشی بۆ بنه‌ماڵه‌و خزمان و دۆستان و
نزیكانی و بزووتنه‌وه به جێهێشت. خوا له مامۆستا خۆش بێت و پله‌ی
به‌رز بكاته‌وه له (علیین)دا...
وآ‌خر دعوانا أن الحمدلله رب العالمین
مصطفی محمد جعفر
23/1/2008
|