|
له‌یادی شاباڵهكهی
سه‌حوه‌دا
له مه‌كته‌به‌ی ماڵی هه‌ر موسڵمانێ بپرسی
بپرسی بۆ
بۆبه‌رهه‌می پڕ حیكمه‌تی
خامه‌كه‌ی تۆ
به په‌نجه‌ی ده‌ستی شایه‌تی هێما ده‌كات ده‌ڵێ فه‌رمو
ئه‌وه ئاشتی له ئیسلامدا
ئه‌وه كوردی كراوه‌ی قورئان...
له چیای به‌رزی نیشتمان
بۆ بێگه‌ردی سپیه‌تی به‌فر بپرسی
زوو پێت ده‌ڵێ
ماندو ده‌بی نایبێ وجود
سپی‌و بێگه‌رد
وه‌ك مێزهرهكهم وێنه‌كه‌ی
مامۆستا مه‌لا ئه‌حمه‌دی كاكه محمود
وه‌رن لاوه‌كانی ئیسلام
له‌ناو ئه‌لبومی سه‌ده‌ی نوێ و
له‌كاروانی
شۆرشی نوێ و
له مه‌یدانی به‌ره‌نگاری و
له هه‌گبه‌ی مێژو نوساندا
له ساداتانی سه‌رداری وورد بگه‌رێن
چاوێ له چاوی باز ده‌چوو
بۆ دوربینی
زمان شیرین
لێو به بزه‌و خه‌نده نه‌رمێ
گه‌ر ده‌تبینی
نه‌رم ڕه‌وو ماندوو نه‌ناس
پشو درێژ
ریشێكی پڕ ئامۆژگاری و
دائیم ته‌ڕ به ئاو ده‌ست نوێژ
بالاَیهكی به‌رزو جوان
عومه‌ر ئاسا
.وه‌ك مامۆستا مه‌لا عوسمان
به بێ عاسا
به عيزه‌ت و خۆ راگربوو
له سه‌ر دڵی ناحه‌زانی
دینه‌كه‌ی خوا
كڵۆیه‌ك پشكۆی ئاگر بوو
له مه‌جلیسی یارانیدا
چرای ویقارو شهرمبو
له مه‌یداندا
هه‌رگیز چۆكی دانه‌داوه
له هه‌ڵمه‌تا دلێرانه
ئه‌توت سه‌عدی ئه‌بی وهقاسه
بێ دوو دڵی
ئه‌وه شاباڵهكهی سه‌حوه
مامۆستا مه‌لا ئه‌حمه‌دی كاكه محموده
بیناسه.
هیوا زه‌ڵمی
|